٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٢
هێزەکانی ئەمریکا لە سنووری سووریا و هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێن

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: داوامان کردووە هێزی ئەمریکایی بێتە ناوەندی هەردوو هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانانی کوردی سووریا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  جوتیار عادل  دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ سنووری کوردستانی سووریا و هەرێم رایگه‌یاند: "هەرێمی کوردستان بانگەشەی شەڕ ناکات، داوای لە هێزی ئەمریکا کردووە ببێتە ناوەندی هەردوو هێز بۆ ئەوەی هیچ شەڕێک روونەدات و دامودەزگا و خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت."

وتیشی: داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی هێزەکانیان لە سنووری کوردستانی سووریا و عێراق، لە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو.

 جوتیار حادل لەبارەی پەیوەندی هەولێر و بەغداوە وتی:  دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق تا ئێستا کراوەیە و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی رێککەوتون لەسەر بودجەی 2021 و بزانن لە پەرلەمان چی دەبێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دەستبەستو نابێت و بەپێی ئەو توانا ماددیەی کە هەیە لەبارەی دابەشکردنی موچە و خەرجییەکان بڕیاردەدرێت.

ڕاشیگەیاند:"حکومەتی هەرێم بەپێی دەستوور هەموو پابەندبونێکی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ناردنی پارە جێبەجێکردووە و هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم".